( با تضمینی از شعر شاملو)
پێش ئەوەی
لە فرمێسک دا نوقم ببم
شتێ بێژە
شتێ لە دوای زەم هە ریری بێدەنگی
ئەوکاتەی کە لە قەراخی دەلاقە
سێبەری ساردی تەنیایی
لە چووارچێوەی چوڵی دیواخان
هەست دەکەی
شتێ بێژە
بە ڕەنگی هەم هەمەی کوڵانە باخی یادەکان
ئەوکاتەی کە
چوڵایی ماندووی خەیاڵیش بێ دەنگ
خەو داێدەگرێ
یا لە جنسی
ئاژاوەی نیگای ڕێبوارئ کە
لە بەرفراوانی لێڵی شەقام
هەر بەربەێان
ون دەبێ
شتێ بێژە
لە پاپۆڕەی زێڕینێ کە
بە سەر سەریاڵی بێ سنوری ئارەزوو
هەڵدەفڕی
لە ئاسمانێکا دەخولێتەوە
کە لەگەڵ ڕەنگدانەکانی هەمووی خەونەکانا
بەسەردەریا دەباری
و لەگەڵ شەپولی هەمیشەیی باهۆەکانتا
سستی لەشی
لە ئامێز دەگرت
پیش ئەوەی
لە ئەسرینا بخنکێم
بە قەبارەی
نیازی کاشیفانی بێباکی جیهان
لە وەسوەسەی ڕازێ کە
لە دڵا حەشارت داوە
شتێ بێژە
هۆنەر :ئەرسەلان مۆحەممەدی
وەرگێڕ: فەرید عەلاقەبەندان
سنە: ١٥ بەفرانباری ١٤٠٢
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر