۱۴۰۳ خرداد ۱۹, شنبه

خالیِ تنهایی (ترجمه کوردی 1)



گەڵایێک کە
 بە سەر باسکەکانی ڕووتی ئەرخەوانا ڕۆیی
تەنیا نەبوو
بوو بە هاوڵی شکوفەێی
کە لەگەڵ باڵی سپی پەلەوەر
عەشق و ئەوینی دەنواند


گیانی ڕەوانی چەم
هەرگیز بە تەنیا نەبوو
بە سەر داوێنی چیناوچینی دوڵ دەخلیسکا
تا جەستەی بێ تاۆی
لەگەڵ تینوویی دەشت ئارام بکا

دڵوپە بارانێ کە بە سەر وارا ڕژا هەمیسان
بە تەنیا نەبوو
ڕیشەی لە ناۆ هەورێکا بوو
کە لە قووڵایی نیگات
جێگای خۆش کردبوو.


هۆنەر: ئەرسەلان مۆحەمەدی
وەرگێر:فەرید عەلەقەبەندان
١٢ جوزەردان ١٤٠٣

 

هیچ نظری موجود نیست: