Thursday, 4 June 2026

دەمویست پێت بڵێم ( تزانه )







بە چرپەیەکی خەمبار
دەمەویست پێت بڵێم

لەسەر شووشەی پەنجەرەیەک
کە ناوی باران لەبیر کردووە

لەسەر کورسییەک
کە ماوەیەکە
کەس لێ دانەنیشتووە

لەسەر کتێبێک
کە لە ناوەڕاستی وتەیەکدا
داخراوەتەوە

بە چرپەیەکی خەمبار
دەمەویست پێت بڵێم

لەسەر دەنگی کلێلی دەرگا
کاتی گەڕانەوە

لەسەر پەڕەی نامەیەک
کە نەگەیشتووە

لەسەر چاوەڕوانییەک
کە ناوی خۆی
نەدۆزیوەتەوە

بە چرپەیەکی خەمبار
دەمەویست پێت بڵێم

لەسەر فنجانێکی بەتاڵ
کە گەرمێتی دەستێک
لەبیر نەکردووە

لەسەر پەنجەرەیەک
کە شەوان
وەک میوانێکی کۆن
جێی نەهێشتووە

لەسەر ووشەیەک
کە لە نێوان دڵ و زمان
ڕێی ون کردووە

بە چرپەیەکی خەمبار
دەمەویست پێت بڵێم

لەسەر ژمارەیەک
کە ماوەیەکە
بانگێکی نەهاتووەتەوە

لەسەر ڕێگایەک
کە شوێنی هەنگاوەکان
لێ ماوەتەوە

لەسەر ئەو شتانەی
کە لێرە

ناوی تۆیان
لە خۆیان هەڵنەگرتووە

بە چرپەیەکی خەمبار
دەمەویست پێت بڵێم



ارسلان – ویسبادن
2 June 2026

No comments: