Saturday, 11 July 2026

هایکوی ئێرانی بەشی دووەم: گوند



١

بەیانی زوو
بانگی کەلەشێر
بۆنی نانی گەرم

٢

تەنووری گەرم
دووکەڵی داری سووتان
پەنجەرە کراوە

٣

بیری کۆن
پەتی تەڕ
دڵۆپی ئاو لە ژێر دەلۆ

٤

گوڵی کێوی
لەسەر چینی باخ
ڕێچکە پڕ لە پەلکی گوڵ

٥

دیواری گڵین
سێبەری چۆلەکە
لە بانگی نیوەڕۆ

٦

پاڵ دیوار
گوڵی خەتمی
وزەی هەنگ

٧

بای گەرم
چارشێوی داپیر
بۆنی خۆری لێهات

٨

ئاوابوونی گوند
ڕێچکەی باریک
تۆزی مەڕ


ئەرسەلان – ڤیسبادن
٠٩-٠٧-٢٠٢٦


No comments: