Saturday, 11 July 2026

هایکوی ئێرانی بەشی یەکەم: سروشت




١

وێنەی چنار
لە جۆگەی ئاو
ڕۆیشت

٢

دەریاچەی ئارام
ماسی هەڵپەڕی
هەور شکا

٣

لەسەر گۆمێکی بچووک
دەنگی بۆق
مانگی لەرزاند

٤

چۆلەکە
مانگ
لە کاسەی ئاو خواردەوە

٥

لەسەر سپیدارێکی ڕووت
قەلەڕەش
هێواشتر نیشتەوە

٦

لە قامیشزارێکی وشک
تەنها با
دەیژاند

٧

بەیانیی بەفر
شوێنی ڕێوی
بێدەنگیی ڕێگا

٨

بەفری شەو
داری سێو
هێلانەی بەتاڵ

٩

شەوی چۆڵ
مانگی تەواو
ساردیی لم


ئارسلان – ڤیسبادن
بازآفرینی به کوردی سورانی
١١-٠٧-٢٠٢٦


No comments: