١
بەیانی خاکەلێوە
بێدەنگی ڕێچکە
خشەی ڕاکێش
٢
پەنجەرە کراوە
پەردەی گوڵدار
لە باوەشی لقێکی ڕووت
٣
هەور نەبوو
بۆنی باران
لە کونی دەر هات
٤
ڕەنگی پاییز
بارانی پەڵە
حەوشەی تەڕ
٥
زەویی قوڕاوی
بەلەمی کاغەز
چاوی منداڵ
٦
ئاوابوون
سێبەری سەرو
لە پشت دیوار
٧
وەستانگەی بەتاڵ
دوایین پاس
بارانی بێوەستان
٨
لە حەوزی حەوشە
نیوەی مانگ
لە ژێر پەڵکی هەنار
٩
زریانەی شەو
چرای ئیوان
بەئاگا مایەوە
ئەرسەلان – ڤیسبادن
٠٩-٠٧-٢٠٢٦

No comments:
Post a Comment