Wednesday, 6 May 2026

بەئاگابوونی گەڵاڵە




 بێ ئەوەی
،لە خەو
،هەستیت
؛شوێنێک
،لە خاک
.جوڵا

 شەو

،بێدەنگییەک
.گوازرایەوە

 پێش بەیان

،ڕەگێک
،لە دڵی زەوی
.قاوێکی دا

 نەهالێک
،لە خاک
.سەری هەڵهێنا

 گەڵاڵەیەک
،لە بەیانی
.چاوی کردەوە

 قاچی ڕووت

،بەرەو ڕووناکی
،درێژ بووەوە

،لە با
.وەستا

 لە نێوان دوو گەڵا

،شبنەمێک
.نیشت

 گەڵا لە دوای گەڵا

،بێدەنگ
،شکۆفا

،و لاشی ڕووتی دار
.داپۆشرا

 خاک

،لە ژێر سێبەری دار
.خەوت

 باڵندەیەک
.هێلانەی دروست کرد

 لق
،لە شادی
.لەرزی

 هەور
.سێبەری خست

 با
،بە توندی
.هەڵکەوت

 ڕەنگی زەرد

،لەسەر گەڵا
.نیشت

،بۆ سەر زەوی
.کەوت

 لق

،ڕووت
.مایەوە

 خاک

،لە ژێر فەرشی خەزان
.داپۆشرا

 لە دڵی خاک

،گەڵاڵەیەک
،دیسان
.هەستا

— ئەرسلان
Wiesbaden
٣٠ی نیسانی ٢٠٢٦

No comments: