بەهار
لە هێرشی ڕۆژگار
...جارێکی تر
...خۆی دا بە گریانەوە
...جارێکی تر
...گریا
...گریا
شەو
نمی خەمباریی زەوی
...لە نێو سێبەرە تۆخەکاندا
...داپۆشرا
...داپۆشرا
هەتا خەم
...دووبارە
...بەسەر گوڵەکان
...ڕەنگێکی تۆخ
...بڵاو بکاتەوە
شار
...هەر واا ما
...بێ گۆرانی
...بێ گۆرانی
...بێ گۆرانی
لە باوەڕی کاتێکی هێواشدا
...نەیدەزانی
...ئەوەی
پێهەنگاوەکانت
...دوورکەوتنەوە بوو
...بەڕاستی
وشەکان
...بە ئاستەمی
...دەردەچوون
...هێواش
بۆ ئەوەی
...هەر بینینێک
...زیاتر برین نەکات
ئەم جارە
...خودی بەهار
...بێ تۆ
...خۆی دا بە گریانەوە
...بێ تۆ
...گریا
...گریا
...گریا
No comments:
Post a Comment