جل و بەرگی سپیی بەفر
لەسەر تەنە تاریکیی ڕۆژگار
ئارام
دەبارێ.
گڵاویەک
کە لە خاکدا
بێدەنگ
خامۆش دەبێ،
ساتەکانی خواحافیزیی پاییز
بە پەنجە ڕووتەکانی باخچە
یەک بە یەک
دەژمێرێ.
چاوی تێکەڵی هەوریش
لە شتابی با
مات ماوە؛
ئەو بايەی
بە سەرمای زستان
تەنە بێهێزی دشت
دەپۆشێ.
لە کوێی گیانمدا
هێلانەت کردووە، ئازار؟
کە هەر جارێ
بانگی ناڵەیەک
خلوتی ماڵ
لە خەمدا
دادەنیشێنێ.
خەمێکی بێئامانە،
نازنین؛
و بێگومان
هەوای باوەشی ڕزگاری
پێویستی هەیە
بە ئەڵقەی باوەشەکانت
تا بارە گرانەکەی ماندووبوون
لە شانم
بخاتە سەر
زەوی.
جلێکم دەوێ
لە تار و پودی ئیبریشیمی باران،
بە ڕەنگی گەرم و منداڵانە؛
تا هەر جارێ
بە خەجالەت
منداڵەکان نەڵێن:
«ئەم ڕۆژانە
ڕۆژگار تاڵە…
شتێک بکە.»
ئەرسلان – ویسبادن
٣٠ی نوامبری ٢٠٢٥

No comments:
Post a Comment