لەسەرِ خاکی مَن چی هاتووە
کە "ئاویەر وُ سیروان"
لە دەنگی نِزم وُ بەرزی "مەقام" وُ "هۆرە"
پڕ نابنەوە
کەس شاواش بە نوقل و شیرینی ناکات
"دیواخ" بووک
بە سیوی سور ئاماژە ناکرێت
ڕەنگی خە نە ناپەسەندرێت
بۆنی گوڵو بەرگە نەدەگرێت
دەهۆڵ بێدەنگە
زۆرنا ناڵە ناکات
کەس بە "مه ره ز" وُ "کڵاش"
پێ نادەپێکێت
خاکی مَن لە کوێنەیە؟
سەرچاوکەکانی خاکی مَن هان له کوێنه یه
لە به یانی شاخستان
کێ تیژی ماندوویەتی دەسڕێتەوە
شاخەکان بێدەنگن
باڵندەکان گۆرانی ناڵێن
دارە سووتاوەکان
تەنها هەناسەی خەم دەدەن
لە خاکی مَن چی ماوە
لە نێوان زریان وُ شەقایق
دشت بە سووری کاڵ داپۆشراوە
گوڵەکان بە خەم ئاودەدرێن
خاکی مَن لە کوێنەیە
لە کۆڵانەکانی منداڵیم
لە هاواری "چوپی"
لە گەرمبوونی دەستەکان
لە شەرمێک لە خاکدا نووسراو
لە سەربەرزییەکیِ دوایین
لە دەنگی برنۆی کۆن
خاکی مَن
لە سەر کێوه کانە
لە تەنیشتی تاقەدارێکی پیر
بە چۆخە وُ شال
لە گەڕان بە دوای بیرەوەرییەک
سەروێنە لەسەر
"شیرین بەهارە" دەچرپێنێت
خاکی مَن لە کوێنەیە؟
لە دڵم کە هێشتا دەگری…
خاکی مَن لە کوێنەیە؟
No comments:
Post a Comment