Sunday, 8 March 2026

لە گەڵما بخوێنە










لە گەڵما بخوێنە،

لە گەڵما بخوێنە،

باڵە ڕهاکانت بکەرەوە،

تا دڵتەنگییەکانم

لە باوەشت ئارام ببن.


لە گەڵما بخوێنە،

لە گەڵما بخوێنە،

تا تامی تاڵی شکستم

لە خاکی بیرچوون

ون ببێت،

ون ببێت.


چاوم لە پەنجەرەی دارینە،

چاوم لە ڕێگای سبەینێ،

لە گەڵما بخوێنە،

لە گەڵما بخوێنە،

تا شەو نەخەوتێت بە ترس.


لە ڕۆژگارانی گریان

جێی بەتاڵیت

لە سپیدی کاغەزدا

دووبارە، دووبارە

وێنە دەبێت.


لە ناکوێیەکی تاریک

کە مردن دەغرێت،

لە گەڵما بخوێنە،

لە گەڵما بخوێنە،

تا عیشق

لە ماڵی دڵدا

نەدڕێت.


لە گەڵما بخوێنە،

پر دەنگ و بێ‌هەراس،

ئەی دایک و نیشتمانم،

ئەی هەموو گیان و تەنم،

لە گەڵما بخوێنە…

لە گەڵما بخوێنە.


ئارسەلان – ڤیسبادن

٢٩ی ژانویەی ٢٠٢٦ 

No comments: