دڵم
بۆ دڵی منداڵانەی من
تەنگ دەبێت
بۆ
هەورێکی گەش
کە خەوی شەوانە
لە ئاسمان
وێنە دەکێشێت
دڵم
بۆ
دڵخۆشیی بێهۆکارم
تەنگ دەبێت
بۆ
دەنگی گۆڵین
پارەکان
دەستپێکی ساڵ
جل و بەرگی نوێ
بۆنی تەڕی
دیوارە خاکییەکان
دڵم
بۆ
دانیشتووانی کۆنی ماڵ
تەنگ دەبێت
بۆ
بانگی بەرزی بەیانی
چارشێوی سپی
کە پڕ بوو
لە گوڵی دڵسۆزی
دڵم
بۆ منداڵیی بێتاوان
تەنگ دەبێت
کە لە نێوان
ساڵە زۆرەکان
لە جلوبەرگی خۆڵ
ون بووە
دڵم
بۆ
دڵی منداڵانەی من
تەنگ دەبێت
دڵم
تەنگ
دەبێت
دڵم
تەنگ
دەبێت
No comments:
Post a Comment