۱۴۰۰ اسفند ۲۳, دوشنبه

سەخمە







سەخمە ئۆغری وەیلانی پەڕسێلکێکە
کە ناونیشانی هێلانە
لە باگرۆ و هەورەگرمە پرسیار ئەکا
بە سۆزێکی بێکەسانە- کاتی ڕۆژپەڕ-
لە چارەنووسی نەنووسراو لە بگاری با دا دەدوێ.

سەخمە
بێدەنگی ڕەوانی جۆبارێکە
کاتی تێپەڕین لە درزی تینووی شافر
لەشی شلکی
ئەسپێرێتە
دەستی تێخی تیژی هەتاو.

هەستی دژواری پەژاری بێکەسێکی دوور لە زێدە
کە وا لە قووڵایی گیانا
نەخشی ڕتامێکی تاریک
بۆ یادگار بە جێ دێڵێ
و لە قەفسینگا
هەناسەی سواری
بە دژواری دەژمێرێ


سەخمە
تاسەی ڕوانینێکە
کە لوول و گیز
لە ئاسمانی خەونەکانما دیاری دا
و قوژبنە نادیارەکانی چیرۆکەکانی
پشکنی
و لە ئاکام دا
هەوری خەمێک خۆی نواند
و دڵۆپ-دڵۆپ
بارانی وێرانی تکایە
سەر گۆناگڕگرتووەکەی


سەخمە
ڕمانی دیوار
و چارەڕەشی ڕۆزگار نیە
شایەت شەوەیەکی دڵپیس
کە بە شێوانی خەوی شەوانە
گەی لەش دەکاتەوەو
هیوای ئەنگووتن
لە پێشانی کازێوە
ئەسڕێتەوە.



هۆنەر:ئەرسەلان

  وه ر گێر:هادي مورادی

 

هیچ نظری موجود نیست: