Friday, 10 April 2026

بەشی چوارەم: ڕووناکییەکی لاواز

 


16

لقێکی ڕوون
لە سپیدار
لە قووڵایی شەو
بۆنی
ئازادی
دەپەخشێت


17

لە نادیاری
تاریکی
کرمێکی شەو
خەواڵو بوو
هەزاران سەر
بەرەو ڕووناکی
سووڕان
کەس
هیچ شتێکی نەپرسی


18

بەیانی
هات
بەڵام درەنگ
بۆ چاوانێک
کە پێشتر
داخرابوون


19

پەنجەرە کراوە بوو
ڕۆژ
بەڵام
ڕێگای خۆی
لەدەست دا


20

ناوت
لەژێر لێو
دووبارە کردمەوە
شەو
تا بەیانی
چاوەڕوان
ما


✍️ ئەرسلان — ویسبادن

10ی نیسانی 2026 🌿

No comments: