Friday, 10 April 2026

بەشی دووەم: تەنهایی و دابەشبوون

 



6

تەنهایی
—لەبەرکرا
جلێکی کون
کە هێشتا
لە دوورەکانیدا
ئازار
دەچۆڕا


7

،نە فرمێسکێک دیار
—نە پێکەنینێک ئاشکرا
تەنها ڕووپۆشێک
بۆ ئەوەی
لە ڕۆیشتن
نەوەستێت


8

دڵ
بێدەنگ
—دەشکێت
وەک دڵۆپێک
کە دەکەوێت
لە ناو بێکۆتایی
تاریکی


9

ڕۆژ
ماندوو
،لە ترسی شەو
دەستی دا
بە سپیی
گوڵپەڕێکدا


10

تاریکی
خێوەکەی
—لەسەر زەوی هەڵدا
بارانێک لە گوڵ
نەتوانی
ڕووتی ڕەشی
داپۆشێت


11

شەو
لە پەنجەرە
—خزیا
و
بێدەنگ
لە ناو دڵی
ماڵ
نیشتەجێ بوو


✍️ ئەرسلان — ویسبادن

10ی نیسانی 2026 🌿

No comments: