ئای...
ئای دڵم...
مانگ
سەیری کرد
هیچ نەگوت
دارێک تا بەیان
لە چاوەڕوانی
لەرزی
بیری تۆ
بە زمانی باران
لەسەر بان
باری
بۆنی دەستی بەهار
هەناسەدا
ئای لە هاتنت...
خوێنی گوڵچکە
لە دڵم
هەڵقوا
گەڵایەکی پیر
لە حەوشەی تەڕ
خولایەوە
دڵێکی خەمگین
لە خۆی پێچا
بەیان
لە پشت دەرگا
دواکەوتوو هات
لە ئامێزی پەنجەرەدا
بۆنی دەستی بەهار
هەناسەدا
ئای لە هاتنت...
خوێنی گوڵچکە
لە دڵم
هەڵقوا
زریان
شوێنی هەنگاوەکانت
ڕفاند
بەڵام ناوت
لە گیانم
ماوە
لە ئامێزی پەنجەرەدا
بۆنی دەستی بەهار
هەناسەدا
ئای لە هاتنت...
خوێنی گوڵچکە
لە بێگەڵایی ژیاندا
هەڵقوا
هەڵقوا...
هەڵقوا...
ئای...
No comments:
Post a Comment