تۆ پێکەنیت
ئاسمان
ئەستێرەکان
وەک میوان
لە خۆی دەگرێت
و هەورێکی سپی
لە خۆشی
فرمێسک دەبارێت
کاتێک لە ناو چاوانم دا
تۆ پێکەنیت
قاچەی سەوزی گەنم
لە ناو دشت
هەڵپەڕکێت
باێکی تەڕ
بەسەر تاوی گەرمەی چۆڵ
دا دەتێت
کاتێک لە ناو چاوانم دا
تۆ پێکەنیت
دارە بیدەکە
قژی ئاڵۆزی
| بە با
شانە دەکرێت
باخ
لەگەڵ هەموو بێگەڵاکەی
بەهار
لە ڕێدا دەبینێت
کاتێک لە ناو چاوانم دا
تۆ پێکەنیت
شەو
چاوەڕێی ڕۆژ دەکات
هەتا بەیانی
بێخەو دەماوێت
بەیانی
فەرشی ڕووناکی
لەسەر ئەیوانی ماڵ
دادەنێت
کاتێک لە ناو چاوانم دا
تۆ پێکەنیت
گوڵی سوور
لە خەوی مانگاو
چاوی بۆ تۆ
دەگێڕێت
هەموو ڕەنگەکان
لە ناو خوێنی زەوی
درەوشان دەبن
کاتێک لە ناو چاوانم دا
تۆ پێکەنیت
چیای بەرز
جلێکی سپی
بە ڕووبار دەبەخشێت
چرپەی باران
لە هەر شوێنێکی شار
دەنگ دەدات
کاتێک لە ناو چاوانم دا
تۆ پێکەنیت
دەنگی باڵندە
بە ئازادی
دەگاتە گوێ
نیشانت
لە هەموو کەس
دەتوانرێت بپرسدرێت
ناوت
هێشتا هەر
ژیانە
ناوت
هێشتا هەر
ژیانە
No comments:
Post a Comment