1
هاواری منداڵێک
—لە گەروو دا خنکا
جیهان
بێدەنگی
هەڵبژارد
2
—دایکێک گریا
شوێنێکی خوێن
هێواش
لەسەر ڕووی زەوی
نیشت
3
چۆڵ
—هاوڕەشی کرد
ئاسمان
کرێڵ مایەوە
4
بێدەنگی دیوار
بەرزتر بوو
لە
بەرزی
هاوارێک
5
ئازار
—هیچ شوێنێ نەچوو
تەنها
شێوەی
گۆڕی
✍️ ئەرسلان — ویسبادن
10ی نیسانی 2026 🌿

No comments:
Post a Comment