Wednesday, 8 April 2026

پارچەکانی بێدەنگی ( شعرهای کوتاه )

 


1
کاتێک
،بێدەنگی بوو

ناوت
.بوو یەکەم دەنگ


2
بێدەنگیی ئاسمان
لە شانەکانمدا قورس بوو

دەنگی بیرت
.شکاندی


3
ناوت
بە هێواشی وتم

پوستی بێدەنگی
.شق بوو


4
بەرامبەر دیوار
وشەیەکم وت

سێبەرم
.وەڵامی دا


5
شەو
لە چاوانمدا
.توواو بوو

کەس نەیزانی
بەیان
.لە کوێوە هات


6
لەگەڵ ئازار
پێکەنیم

جیهان
.گریا

بەیان
پێش من
.هەستابوو


7
شەو
خستمە ژێر بالین

بەیان
لە پەنجەرەوە
.هات


8
تاریکی
لە مشتەکانمدا
شکا

ڕووناکی
لە درزی دەر
.ڕژا


9
هەورێکی تەنها
لەسەر باران وت

.بۆ دەرزی بیابان


10
لە خۆڵەمێشدا
چڕوکێکم چاند

دووکەڵ
.سەوز بوو


11
بۆنی خاکم
—هەناسەدا

ڕیشەیەک
لە ناومدا
.گەورە بوو


✍️ ئه‌رسلان – ویسبادن
٧ی نیسانی ٢٠٢٦ 🌿

No comments: